#زنجیرەی_وەڵامی_گومانەکانی_مولحیدان
#زنجیرەی_وەڵامی_گومانەکانی_مولحیدان
✏✏✏✏✏✏✏✏✏✏✏✏✏✏✏
یەکەم
مولحیدەکان دەڵێن : [ ڕوحی مرۆڤ بەشێکە لە خوا ، چونکە خۆی دەفەرمێ : { فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِنْ رُوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِين } .
[ الحجر : ۲۹ ]
واتە : { لە پاش ئەوەی ئادەمم بە تەوای ڕێکخست ڕوحی خۆمم بە بەریدا کرد ، بۆیە سوژدەی بۆ بەرن } .
کەواتە مرۆڤیش بەشێکە لە خوا چونکە ئێوە دەڵێن مرۆڤەکان وەچەی ئادەمن ] .... !!!!
وەڵام : واتا و مەبەستی ئایەتەکە بەو جۆرە نییە کە مولحیدەکان باسی لێوە دەکەن ، چونکە تەنها بە ئیضافە کردنی شتێک بۆ موضافەکە نابێتە سیفەتێکی خوای گەورە ، واتە ئەو ڕوحەی کە کراوە بە بەری مرۆڤدا ئیضافە کراوە و ئەوەی خوای گەوره دەفەرمێت { مِنْ رُوحِي } موضافەکەیه ، وە [ الروح ]یش صیفەتێک نییە لە صیفەتەکانی خوای باڵادەست بەڵکو لە دروستکراوەکانی خوایە ، بۆیە مەرج نییە هەموو موضافێک کە خوای گەورە داویەتە پاڵ خۆی و ئیزافەی شتێکی پێ کردووە ببێتە سیفەتی خۆی یان بەشێک لە خۆی .
هەروەها مەبەست لەو ئایەتە لە بابەتی تەشریف و ڕێز و تەکریمه بۆ ئەو شتەی کە خوای گەورە داویەتە پاڵ خۆی هەروەکو :
{ وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِين } . [ الحج : ۲٦ ]
{ هَذِهِ نَاقَةُ اللَّهِ } . [ الأعراف : ۷۳ ]
خوای گەورە کە دەفەرمێت { ماڵەکەم پاک بکەرەوە بۆ تەواوکاران } ، لە بڕگەی { بَيْتِيَ } کە خوای گەورە ئیضافەی کردووە و داویەتە پاڵ خۆی ، لە کاتێکدا خوای گەورە هیچ پێویستی بە ماڵ نییە تاکو ماڵی هەبێت ، بەڵام ئەمە لە بابەتی تەشریف و تەکریم و ڕێز و شکۆیە .
هەروەها کە دەفەرمێت : { ئەوە ووشتری خوایه } ، لە بڕگەی { نَاقَةُ اللَّه } کە خوای گەوره هیچ پێویستی بە ووشتر نییه ، بەڵکو ئەوە وەکو تەشریفە بۆ ئەو ووشترە .
هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی : { وَسَخَّرَ لَكُمْ ما فِي السَّماواتِ وَما فِي الْأَرْضِ جَمِيعاً مِنْهُ } .
[ الجاثیة : ۱۳ ]
واتە : { وە هەرچی لە ئاسمان و لە زەویشدا هەیە خوا بۆ ئێوەی تەرخانکردووە لەلایەن خۆیەوە } .
دەی ئەگەر بەو تەئویلەی مولحیدەکان بێت دەبێت بووترێت { جَمِيعاً مِنْه } واتە هەموو شتێک بەشێکه لە خوا !!! پەنا بەخوا ، واتاکەی وا نییە و هەڵەیه ، بەڵکو هەموو ئەوانە لە لایەن خواوە بۆ مرۆڤایەتی ترخانکراوە .
هەروەها خوای بەرز دەفەرمێت : { فَاتَّخَذَتْ مِنْ دُونِهِمْ حِجَاباً فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَراً سَوِيّاً قَالَتْ إِنِّي أَعُوذُ بِالرَّحْمَنِ مِنْكَ إِنْ كُنْتَ تَقِيّاً قَالَ إِنَّمَا أَنَا رَسُولُ رَبِّكِ لأَهَبَ لَكِ غُلاماً زَكِيّاً } .
[ مریم : ۱۷ - ۱۹ ]
له بڕگەی { فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَراً } خوای گەورە مەبەستی پێی جبڕائیلە ، واتە مەبەست لە ڕوح لەو ئایەتەدا جوبڕائیله ، وە ووتیشمان ڕوح لە دروستکراوەکانی خوایە ، نەک بەشێک لە خوا یان صیفەتی خوا ، بەڵکو لە دروستکراوە جیاجیاکانی خوایە .
کەواتە ئەو ئایەتە و باسی ئەو ڕوحە ناکەن کە لە نێو جەستەی مرۆڤ و گیانەوەران دایە ، بەڵکو ئەوە لە بابەتی تەشریف و تەکریم و ڕێز و شکۆیە .
📕📕📕📕📕📕📕📕📕
✏ هونەر بەرزان مصطفی
🏠 کەلار ـ گەرمیان
🌙 ۱۰/شوال/۱٤۳۸