کۆمەڵێک پرسیار هەیە کە بە هیچ شێوەیەک عەقڵ ناتوانێت وەڵامیان بداتەوە
سڵاو؟
من كێم؟
له كوێم؟
بۆ لێرهم؟
هۆكاری بوونم لێره چییه؟
كێ منی هێنایه ئێره؟
بۆ کوێ ئەچم؟
....
بسم الله الرحمن الرحیم..
.
کۆمەڵێک پرسیار هەیە کە بە هیچ شێوەیەک عەقڵ ناتوانێت وەڵامیان بداتەوە وە پێویستیشە هەموو کەسێک وەڵامی ئەو چەند پرسارەی دەست بکەوێت...
وەکو ئاماژەمان پێداوە ئەوانەی سەرەوە شەش پرسیارن کە کراون وەڵامەکەشیان تەنها لە کتێبە ئاسمانیەکاندا هەیە.. ڕاسترین کتێبیش کە ئێستا هەبێت قورئانە. تەنها لە قورئاندا ئەتوانین وەڵامی ئەم چەند پرسیارە وەرگبرین کە بەڕاستی زۆرێک لە مرۆڤەکان وەڵامەکەی نازانن.با ئێمە بچینە سەر پرسیارە گرنگەکان.....
٭٭پرسیاری ئەکەم: من کێم؟؟
من مرۆڤێکم کە لە ئەنجامی جوت بونی نێر و مێیەک دروست بوم کە دایک و باوکمن. تا ئێرە هیچ ئیشکالێکمان نیە و هەموو کەسێک ئەم شتە ئەزانێت...
من مرۆڤێکم کە فەضلم دراوە بەسەر هەموو زیندەوەرانی زەویدا و هەموو سەر زەویم بۆ ڕاخراوە و بۆم فەراهەم کراوە. ڕێزی من زۆر زیاترە لە بونەوەرەکانی تر.ئەم وەڵامەشمان لە قورئان وەرگرتوە ...
(وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا)
[سورة اﻹسراء 70]
.
ولقد كرمنا بنى آدم} وبێ سۆ ئێمە ڕێزێكی زۆرمان لەتۆرەمەو نەوەی ئادەم گرت: زانیاریی و، ژیریی و، قەدو قامەتی ڕێك و جوانمان پێ بەخشیی، كە ئەوەمان بۆ گیانلەبەرانی تر نەكردووە،وەكو خوا لەجێیەكی تردا دەفەرموێ: (لقد خلقنا الإنسان فى أحسن تقويم ) التین/4 . یان دەفەرموێ: (وصوركم فأحسن صوركم )غافر/64. {وحملناهم فى البر والبحر} و لەوشكانیی و، لەدەریادا هەڵمانگرتن بەو شێوە كە كەشتیی و جۆرەها هۆی ترمان بۆ گواستنەوەیان پێدان، ئەوەتا ئێستایش سەرەڕای ئەوانە، خەریكە تەواوی زەویی و بۆشاییەكانی ئاسمانیش دەپشكێنێ {ورزقناهم من الطيبات} وڕزق و ڕۆزی پاكیشمان پێدان {وفضلناهم على كثير ممن خلقنا تفضيلا} نەك هەر ئەوەندە، بەڵكو (وەكو ئیبن كەسیر) دەڵێ: لەچاو زۆرێك لەدروستكراوەكانی خۆمان بەفریشتەكانیشەوە پتر قەدرو ڕێزمان گرتوون، بۆیە زاناكان دەڵێن: جنسی ئادەمزاد لە جنسی فریشتە بەرێزترن
٭٭پرسیاری دووهەم:من لە کوێم؟؟؟
ئەوەی ئەیبنین و عەقڵ جوابمان ئەداتەوە.
من لەسەر زەویەکی پڕ پیت و بەرەکەتم لەسەر خاکێکم لەهیچ شتێکی کەم نیە(نەوت،گاز،بەنزین،ئاسن،دار،ئاڵتون،زیو،ئەڵماس،گۆگرد،.....هتد)
بەڕاستی ناگونجێت ئەم شتانەش لە سروشتە هەبوبێت و سەبەب کارێکی نەبێت.
من لە ژیانێکی کاتیم ژیانێک کە بە ئەندازەی باڵە مێشولەیەک قیمەتی نیە. ژیانێک کە ئیلا و بیلا کۆتاییەکەی بە مەرگ دێت.
(وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ)
[سورة البقرة 281]
واتقوا يوما ترجعون فيه إلى الله} خەڵكینە! لە سزای رۆژێك بترسن كە هەمووتان تێیدا ئەهێنرێنەوە بۆ لای خوا {ثم توفى كل نفس ما كسبت} لە پاشان هەموو كەسێك پاداشی كارو كردەوەی خۆی بەتەواوی دێتەوە رێی {وهم لا يظلمون} ستەمیشیان لێ ناكرێ 'كەم و كورتیی لە چاكەكانیاندا ناكرێ، زیادیش لە گوناهەكانیاندا' نادرێ بەكۆڵیاندا
.
پرسیاری ۳-٤-٦:
ژیان تەنها پارە کۆکردنەوە و سەفرە وسەیران وڕابواردن نیە ژیان تەنها خوێن ڕشتن و کاولکاری نیە.
ژیان تەنها بەسەر بردنی کات نیە ...
پێویستە هەریەکێک لە ئێمە ئەوە بزانێت کە هۆکاری سەرەکی مرۆڤەکان بۆ دوو عاقیبەتە. واتا هەرچیەک بکەین ئەبێت خۆمان عاقیبەتێک بۆ خۆمان هەڵبژێرین.. ئەوانیش
عاقیبەتی یەکەم بەهەشتە.
.
(وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَىٰ * فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَىٰ)
[سورة النازعات 40 - 41]
{وأما من خاف مقام ربه} بەڵام ئەو كەسەی لە گەورەیی و دەسەڵاتی پەروەردگاری خۆی ترسابێت {ونهى النفس عن الهوى} و جڵەوی نەفسی لە هەواو ئارەزوو گرتبێتەوە.
{فإن الجنة هي المأوى} جا ئەوە بێگومان بەهەشتە جێی مانەوەو حەوانەوەی..
وەیاخود عاقیبەتی دووهەم هەڵ ئەبژێرین کە ئاگری دۆزەخە خوا پەنابمان بدات لێی...
.
(وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ)
[سورة البقرة 39]
والذين كفروا وكذبوا بآياتنا} ئەوانەش بە ئایەت و نیشانەكانی ئێمە بێ باوەڕبوون و بە درۆیان خستنەوە {أولئك أصحاب النار هم فيها خالدون} ئەوانە دەبنە هاوڕێی دۆزەخ و؛ بۆ هەتا هەتاییش تێیدا دەمێننەوە.
لێرەدا مرۆڤ عاقیبەتی سێهەمی نیە عاقیبەتی سێهەم تەنها ئاژەڵەکان ئەگرێتەوە.
(إِنَّا أَنْذَرْنَاكُمْ عَذَابًا قَرِيبًا يَوْمَ يَنْظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنْتُ تُرَابًا)
[سورة النبأ 40]
لێرەدا تەنها ئاژەڵەکان دوای حەق و،حساب ئەبنەوە بە خۆڵ کەواتە ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی عاقیبەتێک بۆ خۆمان هەڵبژێرین. خوای گەورەش پێمان ئەفەرموێت ئێوەم بۆ عیبادەت دروست کردوە
(وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ)
[سورة الذاريات 56]
هەر عیبادەتیشە ئەو عاقیبەتانەت بۆ دیاری ئەکات.
پرسیاری پێنجەم: کێ منی هێناوەتە ئێرە؟
بێ گومان ئەبێت هۆکارێک هەبێت بۆ بونی ئێمە لەسەر ئەم خاکە ئەویش خالقێکی بەهێز و بەتوانایە...واش مەزانن کە ئێمە لەم دونیایە هەروا هاتبین و حساب و کتابێکمان لەگەڵدا نەکرێت...
(أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ)
[سورة المؤمنون 115]
{أفحسبتم أنما خلقناكم عبثا} ئایا پێتان وابوو بە گەمەو بێ هودە دروستمان كردوون {وأنكم إلينا لا ترجعون} و قەتیش بۆلای ئێمە ناهێنرێنەوە بۆ تۆڵەو پاداش؟!
........
کێ منی دروست کردوە!!!!!
(أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ أَلَا إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ * هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ)
[سورة يونس 55 - 56]
{ألا إن لله مافى السموات والأرض} ئاگادار بن! بەڕاستی هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوییدایە هەر بۆ خوایە {ألا إن وعد الله حق} بێداربن وچاك بزانن ! كە بەڵێنی خوا -ڤبەهاتنی رۆژی قیامەت و ،پاداش و تۆڵە- ڕاست و ڕەوایە {ولكن أكثرهم لا يعلمون} بەڵام زۆربەی ئەوانە نازانن ئەورۆژە چ رۆژێكە، بۆیە وا بێ ئاگان و ململانێ ئەكەن.
{هو يحيي ويميت} تەنها ئەوە ژین دەداو، هەرخۆشیەتی دەمرێنێ و گیان دەباتەوە {وإليه ترجعون} هەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنرێنەوە، جا ئەوكاتە بەڵێنەكانی خوا بەچاوی خۆتان دەبینن و، پاداشیش وەردەگرن.
.
(اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ)
[سورة الروم 11]
{الله يبدؤا الخلق ثم يعيده} خوا خۆی ئەو خەڵكە دروسدەكاو، دواجاریش دەیهێنێتەوە گۆڕێ و بەتەنیاو بێهاوەڵ و یارمەتیدەر {ثم إليه ترجعون} دیسان هەربۆلای ئەویش دەگێڕدرێنەوە
ئەوەندە بەسە بۆ کەسێک بیەوێت تێ بگات وە ئەوەندەش بەسە بۆ کەسێک کە نەیەوێت تێبگات...
هەر پرسیارێکی ترتان هەبوو ئەتوانن لە کۆمێنت بینوسن...
وصل الله علی محمد و علی اله وصحبە وسلم.