مولحید و لۆژیک ... !!!
مولحید و لۆژیک ... !!! مولحیدەکان دەڵێن مرۆڤ ڕوحی نییە ئەوە تەنها خوڕافەی ئیسلامە !!! . کە لێشیان دەپرسین ئەی چی وا لە جەستەی مرۆڤ دەکات زیندوو بێت !؟ . دەڵێن : ئەوە وزەیە و لە ئەنجامی خواردن و خوردنەوە بەدی دێت !!! ، ئەمە لۆژیکی مولحیدەکانە !!! ، مروڤ ڕوحی لە نێو جەستتەی نییە بەڵکو ئەوە وزەیە تێیدا نەک ڕوح ، نازانم مولحیدەکان مرۆڤ بە ئامێری کارەبایی تێگەشتوون !!! ، خۆ ئامێری کارەبایی نییە کە وزەی بۆ دەجێت بجوڵێت و کە لێی بڕا بکوژرێتەوه !!!!!! . جا کاتێک مرۆڤ لەسەر بان دەکەوێتە خوارەوە و دەمرێ ئەو لێدان بەر جەستەی دەکەوێ بۆچی وزەی تێدا نامێنێت و دەمرێ !!؟؟ ، یان کەسێک هەر لە ماڵی خۆی دانیشتووە و دەمرێ بەبێ هیچ ڕووداوێک ئەی بۆچی دەمرێ لەوانەشە تێر و پڕ خواردنی خواردبێت و فوول بێت لە وزە !!!! . بۆیە گریمانەی وزە بۆ زیندەیی مرۆڤ و گیانلەبەران پوچ و بێ بنەمایە و هیج لەسەر بنەمای زانستی و لۆژیک نییە ، ئیتر با مولحیدەکان لەوە زیاتر ئابڕوی خویان نەبەن . ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ هونەر بەرزان پەروێزخانی