گه رميان شێخانى

مورجیئە کێیە؟!

مورجیئە کێیە؟!

پرسیار:مامۆستا گیان لەوانەیە ئەم پرسیارە كاتێكی زۆری بوێت وە روون كردنەوەی زیاتر ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوو بوونی بەرێزتان، ئایا مورجیئە چییە و بەكێ‌ دەگوترێت مورجیئە ؟

وەڵام:
بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەرەتای مورجیئە دوای فیتنەی ئیبن ئەشعەس دوای ساڵی 83 ی كۆچی دا پەیدا بوو، كە ئەوان مەبەستی یان ئەوەیە كە كردەوە بەشێك نی یە لە ئیمان (الارجاء العمل عن الايمان) یەكەم كەس كە ئەم قسەیەی كرد كە پێ‌ ی دەگوترێت (ئيرجائى فقهاء) زوری كوری عەبدولڵای مورهبی هەمەدانی یە، دوای ئەوە ئەم قسەیان كرد بە مەنهەج وبڵاویان كردەوە، كە گووتیان ئیمان تەنها قەولە (الایمان: قول) ئەم قسەیە یەكەم كەس حەمادی كوری ئەبی سولەیمان بوو ساڵی 120 كۆچی دوایی كردووە، مامۆستایی ئیمام ئەبو حەنیفە بووە – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – دوای ئەوە ئەوەی كە جێگیر بوو ئیرجائی فقها‌و لەسەر سێ‌ بنچینە ڕاوەستا كە هەرسێ‌ كیان پێچەوانەی مەنهەجی سەلەفە:

1- گومانیان ئەوەیە كە كردەوە ناچێتە ناو ئیمانەوە، كە گووترا ئیمان واتە كردەوەی لەگەڵ دا نی یە، ئیمان تەنها بریتی یە لە (التصدیق) تەنها بەڕاستی بزانە و تەواو. 2- ئیمان زیاد وكەم ناكات، چونكە ئیمان زیاد دەكات بە گوێ‌ رایەلی (طاعە) ئەگەر [ طاعة = عمل ] نەبوو كەواتە زیاد وكەم ناكات. 3- چەواشە دەكەن بەوەی كە ئەڵێن دروست نییە بڵێ‌ ی: [ أنا مؤمن إن شاء الله ] من ئیماندارم ئەگەر خوای پەروەردگار ویستی لێ‌ ی بێت.

ئەم سێ‌ بۆچوونەیان فكرەی سەرەكی مورجیئەیە كە پێچەوانەی مەنهەجی سەلەف دەكات. لەسەدەی سێ‌ یەم وچوارەم دا ئیتر بوون بە فیرقەیەك بەناوی مورجیئە (المرجئة، الفرقة الكلامية، الماتريدية الأحناق، والأشاعرة، ومن سلك سبيلهم)وە ئیرجائیش بەردەوامە هەتاوەكو ئەمرۆ، ئەوانیش چەند جۆرێكن و یەك جۆر نین كە ئەمانەن:

1- ئیمان تەنها ئەوەندەیە كەوا بزانیت، ئەگەر بە راستیشی نەزانیت ئەمە قەولی جەهمیەكانە كە لای ئەوان ئیمان تەنها بریتی یە لە (المعرفە) ئەمە خراپترین قسەیانە، لەبەرئەوەی فیرعەون وهامان وقارون وشەیتان خوایان ئەناسی و ئەیانزانی كە خوا دروستی كردوون، ئەگەر بە قسەی قەولی یەكەم بێت ئەوانیش ئیماندارن چونكە ئەوان خوایان دەناسی.

2- ئەڵێن: ئیمان تەنها بریتی یە لە بەراست دانان (التصدیق) كە ئەمەش قسەیەكی بەتاڵە، لەبەرئەوەی بێ‌ باوەرەكان بەدڵیان بە راستی یان دادەنا، لەوانە جولەكە وگاور، خوای گەورە دەفەرموێت: [الَّذِينَ آَتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمْ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ] البقرة (146) [قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآَيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ ] الأنعام (33) ، خوای گەورە دەفەرموێت: (لا يكذبون) كەواتە بەراستی یان دەزانی، ئەمانە بەزمان نەیان دەگووت بە كردەوەش كردەوەیان ئەنجام نەدەدا، بەڵام لە دڵیان دا بەراستیان دادەنا [وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنْفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ ] النمل (14) ئینكاری كردن بەڵام لە ناخیان دا بە ڕاستیان دەزانی لەگەڵ ئەوەش خوای گەورە دەفەرموێت ئەوانە ئیمانیان نی یە.

3- ئەڵێن: ئیمان تەنها بریتی یە لەوەی كە بە زمان بیڵێیت ((نطق باللسان)) ئەگەر دڵیشی لەگەڵ دا نەبێت وەكو بیروباوەر (إعتقاد) ئەمەش قەولێكی بەتاڵە لەبەرئەوەی مونافیقەكان بە زمان دەیانگووت بەڵام لە دڵ دا باوەڕیان پێ‌ ی نەبوو وە بە ڕاستیشیان نەدەزانی ئەنجام و شوێنی ئەوان

[ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ] النساء (146) [إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ] المنافقون (1) ، لەگەڵ ئەوەی بە زمان دەیانگووت ئیمانمان هەیە بەڵام هیچ سودێكی پێ‌ نە گەیاندن.

4- ئەم جۆرەیان لە هەمووی گومراییەكەیان كەمترێكە بەڵام هەر خراپە كە ئەڵێن: ((إن الإيمان: إعتقاد باللقلب ونطق باللسان ولا يدخل العمل) ئەمە قەولی مورجیئەی فوقەهایە. خیلاف لە نێوان سەلەف و مورجیئە خیلافێكی حەقیقیە، لەبەرئەوەی ئیمان لای مورجیئە (لا یزید ولا ینقص) وە دەڵێن: خەڵك هەمووی وەكو یەكە و هیچ جیاوازییەكیان نی یە، بەڵام ئەوەی كە عەقیدەی لەسەر مەنهەجی سەلەفی صاڵحە دەڵێت [ الايمان: إعتقاد بالجنان وقول باللسان و العمل بالأركان و يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية ]   وە بڵێ‌ ی:

[ أنا مؤمن إن شاء الله ] ئەوە دڵنیایی یە و گومان نی یە، گومان لەوە دانی یە كە ئیمانم هەیە بەڵام بە جەزم ناڵێ‌: چی ئەنجام بدەم لای خوا قبوڵە و وەری دەگرێت.

ئیمامی بەربەهاری دەفەرموێت: [ من قال إن الايمان يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية و أنه قول وعمل وإعتقاد فقد برئ من الإرجاء كله أوله وأخره ]   ] لای مورجیئە عەمەل لە ئیمان نی یە و إستثناء لە ئیمان نی یە وە ئیمانیش لای مورجیئە زیاد وكەم ناكات.

ماموستا عبدالكريم محمد قادر


دەربارەی نوسەر

دەربارەی نوسەری بابەتەکە شتێک بنوسە..

دەرباری بابەت Unknown :نوسەر لە بەرواری : الأحد، 9 أبريل 2017
: ژمارەی سەردانیەکان
ژمارەی لێدوانەکان: 0 پێش بەکارهێنان بیخوێنەوە بابەتەکە