گه رميان شێخانى

الحکم بغير ما انزل الله

زانایانى ئەهلى سونە (سەلەفییەکان)
چییان فەرمووە دەربارەى
[ الحکم بغير ما انزل الله ]

خواى گەورە فەرموویەتى : { و من لم يحكم بما انزل الله فأولئك هم الكافرون }
[ المائدة : 44 ]
هەروەها فـەرمـوویـەتــى : { و من لم يحكم بما انزل الله فأولئك هم الظالمون }
[ المائدة : 45 ]
دیسانەوە فـەرموویـەتـى : { و من لم يحكم بما انزل الله فأولئك هم الفاسقون }
[ المائدة : 47 ]

1- ئیمامى ابن عباس ڕەزاى خواى لێبێت فەرموویەتى :
( [ و من لم يحكم بما انزل الله فأولئك هم الكافرون ] هەرکەسێک نکۆڵى لەو حوکمە بکات کە خوا دایبەزاندووە ، ئەوە کافر بووە ، ئەوەشى نزیک بێت لەم حوکمەوە کە حوکم بە حوکمى خوا ناکات زاڵم و فاسیقە ) .
[ ئیمامى تەبەڕى دەریهێناوە لە << جامع البیان >> (6/166) بە سەنەدێکى (حسن)

هەروەها فەرموویەتى : ( ئەوە توشى کوفر بووە - واتە ئەوەى حوکم بە حوکمى خوا نەکات - بەڵام نەک وەکو ئەوەى کوفر بە خوا و بە فریشتە و کتێب و پێغەمبەرانى دەکات ) .
[ ئیمامى المروزى دەریهێناوە لە << تعظیم قدر الصلاة>> ( 2/521/570) بە سەنەدێکى صەحیح ]

2- ئیمامى ئیسماعیلى کوڕى سەعد فەرموویەتى : ( پرسیارم کرد لە ئیمامى ئەحمەدى کوڕى حەنبەل دەربارەى { و من لم یحکم بما انزل الله فأولك هم الکافرون } ، ووتم ئەمە چ جۆرە کوفرێکە ؟ ،
ئەویش فەرمووى : ( کوفرێکە لە ئیسلام دەرى ناکات )
[ سؤلات ابن هاني ، 2/192 ]

3- وە شێخى ئیسلام ئیمامى ابن تيمية هەر دەربارەى ئیمامى ئەحمەد ى کوڕى حەنبەل فەرموویەتى : ( پرسیارى لێ کراوە دەربارەى ئەو کوفرەى لە ئایەتى حوکم { واتە ئایەتى و من لم یحکم بما انزل الله فأولئك هم الکافرون } ، ئەویش فەرمووى : ( کوفرێکە ئەنجامدەرەکەى لە ئیسلام پێى دەرناێت )
[ مجموع الفتوى ، 7/254 ] .

4- ئیمامى محمدى کوڕى نصر ى المروزي فەرموویەتى :
( ئێمە سەرمەشقمان هەیە لەسەر ئەم بابەتە لە هاوەڵانى پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم وە تابعینییەکان ، ئەوانیش کوفریان کردووەتە چەند لقێکەوە نزم تر لە بنچینەکەى کە ئەنجامدەرەکەى لە ئیسلام دەرناکات ، هەروەکو چۆن بۆ ئیمان کردەوە لقێکى بنچینەییە ، ئەوەى تەرکى دەکات لە ئیسلام پێى دەرناچێت ، لەسەر ئەمەش ابن عباس فەرموویەتى : { و من لم یحکم بما انزل الله فأولئك هم الکافرون } ) .
[ تعظیم قدر الصلاة ، 2/520 ]

6- ئیمامى ابن بطة العبکري فەرموویەتى لە کتێبەکەى بەناوى [ ألإبانة ، 2/723 ] لە [ باب ذکر الذنوب التي تصیر بصاحبها إلى کفر غیر خارج به من الملة ] ، ئەمە ناونیشانیى بابەتیکە لە کتێبەکەى بە واتاى ، [ بابەتى باسکردنى ئەو تاوانانەى کە ئەنجامدەرەکەى دەبات بەرەو کوفرێک کە دەرەى ناکات لە ئیسلام ] ، هەر لەم بابەتە باسى ئەوەى کردووە کە : حوکم بە جگە لەوەى خوا دایبەزاندووە ، له شوێنەوارى هاوەڵان و تابیعیەنییەکان هاتووە کە کوفرى بچوکە وە ئەنجامدەرەکەى لە ئیسلام دەرناکات ) .

8- ئیمامى سمعاني فەرموویەتى : ( وە بزانە خەواریج ئەم ئایەتە - واتە ئایەتى و من لم یحکم بما انزل الله فأولئك هم الکافرون - دەکەنە بەڵگە ، وە دەڵێن : ئەوەى حوکم بە و حوکمە نەکات کە خوا دایبەزاندووە ئەوە کافرە ، وە ئەهلى سونەش فەرموویانە : بە واز هێنان لە حوکم کافر نابێت ) .
[ التفسیر السمعاني ، 2/42 ]

9- ئیمامى ابن الجوزي فەرموویەتى : ( بەڕاستى هەرکەسێک حوکم بەوە نەکات کە خوا دایبەزاندووە بە نکۆڵى کردن لێى ، وە دەشزانێت خوا دایبەزاندووە ، هەروەکو چۆنن جوولەکەکان کردیان ، ئەوە کافرە ، وە هەرکەسێکیش بەهۆى ئارەزووى هەواو هەوەسەوە بە بێ نکۆڵى لێکردنى حوکم بە حوکمى خوا نەکات ، ئەوە زاڵم و فاسیقە ، وە عەلى کوڕى ابی طلحه گێڕاویەتییەوە لە ابن عباسەوە کە فەرموویەتى : هەرکەسێک نکۆڵى لە حوکمى خوا بکات کە دایبەزاندووە ، ئەوە کافر بووە ، وە ئەوەشى لێیەوە نزیکە کە حوکمى پێناکان ئەوە زاڵم و فاسیقە ) .
[ زاد المیسر ، 2/366 ]

10- ئیمامى ابن العربي المالکي فەرموویەتى : ( وە ئەمەش جیاوازە ، ئەو حوکمەى کە کەسێک دەیکات وا دەریبخات لەلایەن خوداوەیە ، ئەمە گۆڕینى حوکمە و کافر دەبێت ، وە ئەگەر حوکم بکات بە هەواو ئارەزوو وە بە تاوان ، ئەمەش تاوانێکە و ئەگەرى لێخۆش بوونى هەیە بە پێى بنچینەى ئەهلى سونە لە لێخۆش بوونى تاوانباران ) .
[ أحکام القران ، 2/624 ]

13 - ئیمامى ابن کثير فەرموویەتى : ( { و من لم یحکم بما انزل الله فأولئك هم الکافرون } ئەمە لەبەر ئەوەى نکۆڵى لە حوکمى خوایان کرد بە مەبەستەوە ، وە بەشێکیشیان نکۆڵیان کرد بە لاسارى و ئەنقەسەوە ، وە فەرمایشتى { و من لم یحکم بما انزل الله فأولئك هم الظالمون } ئەمەش لەبەر ئەوەى دادگەر نەبوون لە نێوان ستەمکارو ستەملێکراو لەو فەرمانەى کە خواى گەورە فەرمانى بە دادگەرى و یەکسانى کردووە لە نێوان هەمووان ، هەر بۆیە سەرپێچیان کرد وە ستەمیان کرد وە سنوریان بەزاند ). [ تفسیر القران العظیم ، 2/61 ]

14 - ئیمامى شاطبي فەرموویەتى : ( ئەم ئایەتە و دوو ئایەتەکانى پاشى لەسەر کافران دابەزیون ئەوانەى کە حوکمى خوایان گۆڕى لە جوولەکەکان ، وە هیچ پەیوەندى نییە بە موسڵمانانەوە ، چونکە موسڵمان ئەگەر توشى تاوانە گەورەکان بێت پێى ناوترێت کافر . ) [ الموافقات ، 4/39]

16 - ئیمامى ابن حجر العسقلاني فەرموویەتى : ( ئەو ئایەتانە لەگەڵ ئەوەى هۆکارى دابەزینى ئەهلى کیتابه ، بەڵام جگە لەوانیش دەگرێتەوە ، بەڵام کاتێک دان بە بنەماى شەریعەت دادەنێى دەردەکەوێت کە تاوانبار پێى ناوترێت کافر ، هەروەها پێشى ناوترێت زاڵم ، لەبەر ئەوەى زوڵم بە شیرک تەفسیر کراوە ، بۆیە تەنها سیفەتى سێهەم دەمێنێتەوە کە فاسقە ) .
[ فتح الباري ، 13/120 ]

18 - شێخ محمد أمین الشنقیطي فەرموویەتى : ( کوفر و زوڵم و فيسق هەموویان لە شەرعدا بە واتاى تاوان هاتوون ، بەڵام کوفرێک کە ئەنجامدەرەکەى لە ئیسلام دەر بکات ئەوە شتێکى ترە ، { و من لم یحکم بما انزل الله } ئەگەر دژایەتى پێغەمبەر بکات و حوکمى خواى پێ پوچەڵ بێت ، بۆیە کەسێک ئەوها بێت کوفرەکەى و زوڵمەکەى و فیسقەکەى لە ئیسلام دەرى دەکات ، وە { و من لم یحکم بما انزل الله } ئەگەر ئەو کەسە بزانێت توشى تاوان بووە ، ئەمەش کردەوەیەکى بێزراوە ، بۆیە کوفرەکەى و زوڵمەکەى و فیسقەکەى لە ئیسلام دەرى ناکات ) . [ الاضواء البیان ، 2/104 ]

19- شێخ عبدالعزیز بن باز فەرموویەتى : ( جائیز نییە تەکفیرى هیچ کەسێک بکرێت کە حوکم بە حوکمى خوا ناکات تەنها بە هۆى کردەوەکەیەوە بەبێ ئەوەى بزانرێت ئایا ئەو کەسە لە دڵەوە ئەو کارەى پێ حەڵاڵە ، ئەمەش بەبەڵگەى ئەو ووتەیەى کە لە ابن عباسەوە دەیگێڕنەوە ڕەزاى خواى لێبێت ، وە جگە لەمیش لە پێشنى ئومەت ) . [ جریدة الشرق الاوسط ، 6156 ، لە بەروارى 12/5/1416]

20 - شێخ محمد ناصر الدین الالباني فەرموویەتى : ( { و من لم یحکم بما انزل الله فأولئك هم الكافرون } مەبەست لە کوفرى ئەم ئایەتە ئایا دەرچوون لە ئیسلام ؟ ، یان جگە لەوەیە ؟ ، بۆیە دەڵێم : پێویستە بە تێڕامانەوە لە ئایەتەکە تێبگەین ، چونکە لەوانەیە بە ماناى کوفرى کردەوەیى بێت ، وە ئەمەش دەرکردنى کردوەگەلێکە لە بەشێک لە ئەحکامەکانى ئیسلام ، وە بۆ ئەم تێگەشتنەش حوبرى ئوممەت و وەرگێڕى قورئان عبدالله بن عباس ڕەزاى خوایان لێبێت ، کە هەموو موسڵمانان یەکدەنگن کە ئەو پێشەواى تاکە لە تەفسیر کردن مەگەر فیڕقە گومڕاکان نەبێت ) . [ التحذیر من فتنة التکفیر ، 56 ]

***
📝 ئامادەكردنى : هونەر بەرزان پەروێزخانى

درێژه‌ی بانه‌ت به‌ PDF له‌ دوو لینکه‌دا ...
https://lookaside.fbsbx.com/file/%D8%B2%D8%A7%D9%86%D8%A7%DB%8C%D8%A7%D9%86%D9%89%20%D8%A6%DB%95%D9%87%D9%84%D9%89%20%D8%B3%D9%88%D9%86%DB%95%281%29.pdf?token=AWxwe9feYUfcL8bvt4jgMyvpP5AXJnuYmZWkJJKuXWoVqcYuHaXZUkX242PSadlYdHz2MiJDOXSP427L8MuqLIavBkUTI3WajVrEyAm1pV1Z3o5ToqsLkPXsZn3bz2Wtsrn7hIkLhW4neZasj5voV3z_
_____________________
يان
https://www.facebook.com/groups/136403623177164/610926199058235/


دەربارەی نوسەر

دەربارەی نوسەری بابەتەکە شتێک بنوسە..

دەرباری بابەت Unknown :نوسەر لە بەرواری : السبت، 22 يوليو 2017
: ژمارەی سەردانیەکان
ژمارەی لێدوانەکان: 0 پێش بەکارهێنان بیخوێنەوە بابەتەکە