گه رميان شێخانى

چۆن وەڵامی ئەم گومانە بدەینەوە ؟

چۆن وەڵامی ئەم گومانە بدەینەوە ؟ =======================================      بەڕاستی نازانم ئەم کاکەیە موسڵمانە یان مولحید بەڵام برایەک تاگی کردم لەسەر بابەتەکەی و ڕوونکردنەوەیەکم دا لەسەر ئەم بەبەتەی ...       ئێمە بۆ ئەوە دروست کراوین پەرەستشی خوا بکەین لەم دونیایەدا ، خوای بەرز فەرموویەتی : (( وما خلقت الجن و الانس الا لیعبدون ))[الذاریات : ۵٦] ، لە دوواڕۆژدا پاداشتی ئەو بەندایەتی و پەرەستاشانە وەردەگیرێتەوە خوای گەورە فەرموویەتی : (( ٳنا لا نضیع اجر من احسن عملا ))[الکهف : ۳۰] .       کەواتە ژیانی دونیا ژیانی کردەوەکردنە و ژیانی دوواڕۆژ ژیانی پاداشتە ، بەمەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئێمە خوامان پێویستە لەهەردوو دوونیادا ، بەو واتایەی گەر ئێمە پێویستیمان بەخوا نەبێت لە دواڕۆژدا کەواتە پاداشتی کردەوە چاکەکانمان چۆن وەرگرینەوە !؟ ، هیج نییە تاکو وەری گرین !! ، وە گەر بێ پێویست بین لە خوا ئەی کێ تۆڵەی ئەو کەسانەمان لێ بکاتەوە کە ستەمی لێ کردووین لەم دوونیایە !؟ ، کەواتە ئێمە لە دۆڕۆژیشدا بێ پێویست نین لە خوای باڵادەست .       ئەنجا لەوانەیە بووترێت خۆ ئەمە کاتێکی دیاری کراوە و خوا ئەنجامی دەدات و ئیتر ئەی پاش ئەوە !!! .      دەڵێم پاداشتی بەهەشت نەبڕاوەیە چۆن تاهەتایە لە بەهشتدا خەڵکانی بەهەشتی تێیدا دەمێننەوە ئەو پاداشتانەش بەبەردەوامی و تاهەتاییە ، وە پاداشتەکانیش لەلایەن خواوەیە . بۆیە دیسانەوە پێویستمان بە خوایە بۆ ئەوەی بەبەردەوامی پاداشتەکانیشمان وەربگرین ، یەکێک لەو پاداشتانەی بەهەشت بینینی خوایە هەفتەی جارێک بەبەردەوامی هەموو ڕۆژانی هەینی لە ڕۆژیی داییدا لە بەهەشت ، کەواتە خوای گەورە بەبەردەوامی پاداشتی بەندە چاکەکانی دەکات ، ئەمە یەکێکە لە کارەکانی خوا ، وە وەڵامێکی منە و بەتەنها بۆیە خوا هەر خۆی دەزانێت چی تریش هەیە ، جا بۆیە خوای گەورە فەرموویەتی : (( لا یسٲل عما یفعل و هم یسٲلون ))[الأنبياء : ۲۳] ، بۆیە ئێمە بۆمان نییە پرسیار لە ئیش و کاری خوا بکەین ، بەڵکو ئەوە خوایە پرسیار لە ئێمە دەکات لەسەر کاروکردەوەکانمان ، جا گەر ئەم کابرایە موسڵمانە نابێت ئەو پرسیارانە بکات چونکە خوای مەزن فەرمانی کردووە جۆرە پرسیاری وا نەکەین ، ئەگەریش مولحیده ئیتر ئەوە بەشێک لە وەڵامەکان ، پێی قایل دەبێت یان نا ئەوە لای خۆی دەمێنێتەوە و کێشەی خۆیەتی نەک ئێمەی موسڵمان . ٭٭٭٭٭٭٭٭٭ هونەر بەرزان پەروێزخانی کەلار ـ گەرمیان 11/صفر/1438

دەربارەی نوسەر

دەربارەی نوسەری بابەتەکە شتێک بنوسە..

دەرباری بابەت Unknown :نوسەر لە بەرواری : السبت، 11 مارس 2017
: ژمارەی سەردانیەکان
ژمارەی لێدوانەکان: 0 پێش بەکارهێنان بیخوێنەوە بابەتەکە