ئایا ئادەم لەشێوەی خـودایـە.؟
ئایا ئادەم لەشێوەی خـودایـە.؟{َإِنَّ اللَّهَ خَلَقَ آدَمَ عَلَى صُورَتِه} نەیارانی فەرموودە ئەم فەرموودەیان هێناوەو سەحیحەو بەچەن ڕیوایەتێک هاتووە..بزانین ئایاواتای ئەوەیە کەئادەم لەشێوەی خوایە... بێگومان ناکرێ لەشێوەدا وەک خوا بێ{لیس کمثله شيئ} یان {فلا تضربوا لله الٲمثال} هەروها {ولم یکن لە کفوا ٲحد} بەڵام خودا شێوەیەکی هەیە کەلایەق بەخۆیەتی هەبوونی شێوەش یەکێکە لەسیفاتی خوا کە خوا شێوەیەکی هەیە!! هەروها صور لە لغة شدا بەواتای صفة هاتووه(معجم الرائد) هەرچەن ئەوەنە کارمان بەوە هەر نیە "صورة" بەواتای "صفة" دێت یان نا لە لوغەتتدا، بەڵام پێویستە بزانی کاتێ خودا سیفاتی وایە شێوەی هەیەو لای ئەهلی سونە وەک مەعلومە لەسیفاتی خودایە بونی دەست وچاو و سمیع و بصیر و متکلم و هتتد...... بەم شێوە ئادەمیش سیفاتی هەیە و بینین و ئەوانە بەڵام نەک وەک خودا بێگومان ئێمە ئەبینین بەڵام بینینی خوا جیایەوچۆنێتیەکەی لایەق بەخۆیەتی، وە لەفەرموودەی سەحیح هاتووە یەکەم تاقم کە ئەچنە بەهەشت لەسەر شێوەی مانگن،{ أول زمرة تدخل الجنة على صورة القمر} ئێ خۆ دەم وچاوی کابرا نەبووە بەمانگ بەڵکو لەسەر وەسف و درەوشاوەیی و جوانی مانگ مەبەستە... ئەمانەش هێندە زیرەک نین نەبوون شتی نوێ بدۆزنەوە بەڵکو زانایان ئێمە هەر زوو باسیان کردووە، لەکتێبی شێخ ابن عثیمین عقیدة الواسيطة بەرگی یەکەم لاپەڕە 107بۆ 110. ابن تەیمیە لەکتێبی "نقض التأسيس" هەروها شێخ غنيمان لەشەرحی كتاب التوحيد لەسەحیح بوخاری هتد.....