زۆرينه‌ى خه‌ڵكى دوزه‌خ ژنن ..?!
زۆرينه‌ى خه‌ڵكى دوزه‌خ ژنن ..?!
يه‌كێك له فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رمان صلى الله عليه وسلم هاتوه كه زۆرينه‌ى خه‌ڵكى دوزه‌خ ژنن ..
لاى هه‌ندێ كه‌س وه‌كو گومانێك بوو و ناعه‌دالتى به‌لام شتى وا نيه و هۆكارى تر‌ى هه‌يه و گرنگترين مه‌بەستى ئه‌وه‌يه وه‌كو هوشیار كردنێك بۆ كچ و ژنان كه وريابن له گوناح و تاوان و بزانن كه زۆرينه‌ى خه‌لكى دوزه‌خ ژنه!!
به‌لام له هه‌مان كاتيشدا زۆرينه‌ى خه‌لكى به‌هه‌شتيش ژنه و ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه ئيسباتى ده‌كه‌ين بؤ ئه‌وه‌ى ئه‌م راستيه‌بزانن و له‌هه‌مان كاتيش دا دڵيان خوشبێت.
به‌ڵگه چيه كه ژن زۆرينه‌ى خه‌لكى به‌هه‌شته؟زانايان ئه‌م فه‌رمووده پيرۆزه ده‌يكه‌ن به ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ژن زۆرينه‌ى خه‌ڵكى به‌هه‌شته:(( إن أول زمرة تدخل الجنة على صورة القمر ليلة البدر، والتي تليها على أضوأ كوكب دري في السما‌ء، لكل امرئٍ منهم زوجتان اثنتان…..))واته:(یەکەم تاقم کە ئەچنە بەهەشتەوە لەشێوەی مانگی چواردەیان،و ئه‌وانه‌ى له دواييان وەکو هەسارەیەکی دوڕ وان بە ئاسمانە، بۆ هەریەکێ لەوانە دوو هاوسەر هەیە )سه‌رچاوه: سه‌حيحى مسلم
ئه‌بوو هوره‌يه‌ره ( أبو هريرة – رضي الله عنه -) ئه‌م فه‌رموده‌يه كرد به‌ڵگه كه ژن زورينه‌ى خه‌لكى به‌هه‌شته:(عن ابن سيرين قال اختصم الرجال والنساء أيهم في الجنة أكثر فسألوا أبا هريرة فقال قال أبو القاسم صلى الله عليه وسلم بمثل حديث ابن علية )
واته: ( ابن سيرين فه‌رمووى ژن و پياو بوو مشتوومريان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كامه‌يان له به‌هه‌شت زياتره له ئه‌وى تر پرسياركردن له ئه‌بو هوره‌يره .. ئه‌بو هوره‌يره كه له پێغه‌مبه‌ر وه‌رگرتوه هێنا )شه‌يخى ئيسلام ابن تيميه ده‌فه‌رمووێت:( لِأَنَّ النِّسَاءَ أَكْثَرُ مِنْ الرِّجَالِ إذْ قَدْ صَحَّ أَنَّهُنَّ أَكْثَرُ أَهْلِ النَّارِ وَقَدْ صَحَّ لِكُلِّ رَجُلٍ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ زَوْجَتَانِ مِنْ الْإِنْسِيَّاتِ سِوَى الْحُورِ الْعِينِ وَذَلِكَ لِأَنَّ مَنْ فِي الْجَنَّةِ مِنْ النِّسَاءِ أَكْثَرُ مِنْ الرِّجَالِ وَكَذَلِكَ فِي النَّارِ فَيَكُونُ الْخَلْقُ مِنْهُمْ أَكْثَرَ )واته:(چونكه ژن له پياو زياترن بويه ئه‌ونا زۆرينه‌ى خه‌لكى ئاگرن و به راستيش هاتووه كه بو هه‌ر پياوێك له به‌هه‌شتدا دوو ژنى هه‌يه له مروڤه‌كان جگه له حورى بويه له به‌هشتيشدا ژن له پياو زياتره و له دۆزه‌خيش دا چونكه ژن زورترن له پياو )سه‌رچاوه: مجموع الفتاوى (6/432)له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا بومان ده‌رده‌كه‌وێت كه به كه‌مى هه‌ر پياوێك دوو ژنى هه‌يه جگه له حوريه‌كان كه وابێت هه‌ر به‌كه‌مى له به‌هه‌شت دا ژن دوو ئه‌وه‌نده و زاتريشن له پياو له‌به‌هشت دا.ئايا ئه‌م فه‌رمووده‌يه كێشه له‌گه‌ل فه‌رمووده‌ى تر هه‌يه؟
- ژن زۆرينه‌ى خه‌ڵكى دۆزه‌خن.له‌فه‌رمووده‌يه‌كى پيروز دا هاتووه :(…وَاطَّلَعْتُ فِي النَّارِ فَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا النِّسَاء)َواته: ( …سه‌يرى دۆزه‌خم كرد بينيم زۆرينه‌كى خه‌لێكى ژنن )سه‌رچاوه: البخاري 3241 ومسلم 2737 .
رونكردنةوة:
أ- هيچ كێشه نيه ئه‌گه‌ر ژن له به‌هه‌شت و دوزه‌خيش دا زۆرينه بێت
ب- . ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه بو ئه‌وه‌ى كه ژن له پياو زياتره.
ت- - هۆكارى چونيان بۆ دۆزه‌خ ئه‌وه‌يه كه ئينكارى چاكه ده‌كه‌ن و زور تاوانى تر .
. به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه:فعَنْ عَبْد ِاللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( َأُرِيتُ النَّارَ فَلَمْ أَرَ مَنْظَرًا كَالْيَوْمِ قَطُّ أَفْظَعَ وَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا النِّسَاءَ ) قَالُوا : بِمَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ : ( بِكُفْرِهِنَّ ) قِيلَ : يَكْفُرْنَ بِاللَّهِ ، قَالَ : ( يَكْفُرْنَ الْعَشِيرَ وَيَكْفُرْنَ الإِحْسَانَ لَوْ أَحْسَنْتَ إِلَى إِحْدَاهُنَّ الدَّهْرَ كُلَّهُ ثُمَّ رَأَتْ مِنْكَ شَيْئًا قَالَتْ مَا رَأَيْتُ مِنْكَ خَيْرًا قَطُّ ).واته: ( … بوچى ئه‌ى ره‌سولى خودا؟ فه‌رمووى: ( كفر ده‌كه‌ن ) وت: كوفر به خوا ده‌كه‌ن؟ فه‌رمووى: ( كفر به هاوسه‌ر ده‌كه‌ن و كفر به چاكه ئه‌گه‌ر چه‌ن چاكه له گه‌لى بكه‌ى و شتێك لێت بيينێت ده‌لێ هيچ خێرم له تۆ نه‌بينيوه ) )سه‌رچاوه: سه‌حيحى البخاري 1052د-
كه‌واته ئه‌م تاوانه نابێته هۆى ئه‌وه تا هه‌تاى له دوزه‌خ بمێنت چونكه كفريان نه به خوايه و ته‌نها ئينكاركردنى چاكه يه ..
كه‌واته ئه‌و ژنه مسولمانانه‌ى به هوى تاوان له دۆزه‌خن جارێكى ده‌گه‌رێنه‌وه بو به‌هه‌شت.
- هه‌ژاره‌كان زۆرينه‌ى خه‌ڵكى به‌هه‌شتن.هه‌ر له فه‌رمووده‌ى پێشوتر دا هاتوه:(اطَّلَعْتُ فِي الْجَنَّةِ فَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا الْفُقَرَاءَ)واته: ( سه‌يرى به‌هه‌شتم كرد بينيم زۆرينه‌يان هه‌ژارن )سه‌رچاوه: البخاري 3241 ومسلم 2737 .
رونكردن:
أ- له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا ته‌نها حاله‌ت ده‌ستنيشان كردوه نه‌ك ڕه‌گه‌ز.
ب- ژنى هه‌ژاريش هه‌يه.بۆيه هيچ دژيه‌ك له نێوان ئه‌م فه‌رمووده و هى پێشوتر دا نيه.
2- ژن كه‌مينه‌ى به‌هه‌شتن.له‌م فه‌رمووده‌يه پيروزه‌دا هاتووه كه ژن كه‌مينه‌ى به‌هه‌شته.(إِنَّ أَقَلَّ سَاكِنِي الْجَنَّةِ النِّسَاءُ)واته: كه‌مينه‌ى خه‌لكى به‌هه‌شت ژنن سه‌رچاوه: سه‌حيحى مسلم 2738
رونكردنةوة
:أ- ئه‌گه‌ر به‌راوردى بێت له‌گه‌ل حورى و پياو بێگومان كه‌مينه‌يه به‌لام ئه‌گه‌ر به‌راوردى بێت له‌گه‌ل پياو ژن زورينه‌يه
.ب- يان له‌وانه‌يه به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و ژنانه بێت كه‌له دوزه‌خ دان.
ث- به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌مينه‌ش بێت ئه‌ى دواى ئه‌و ژنه باوه‌رداره‌ى به تاوان له دۆزه‌خ بوون له دۆزه‌خ بێنه ده‌ر.
پوخته‌ى بابه‌ته‌كه:
ژن زۆرينه‌ى به‌هه‌شت و دۆزه‌خه چونكه له پياو زياترن و هيچ كێشه له نێوان ئه‌و فه‌رموودانه دا نيه چونكه هه‌ر يه‌كێك باسىى حاله‌تێك ده‌كات .
..................................................................................................................................................