نه‌یارانی سونه‌ت و گوێڕایه‌ڵی شه‌یطان
به‌ناوی خوای گه‌وره ( نه‌یارانی سونه‌ت و گوێڕایه‌ڵی شه‌یطان ) الحمدلله و الصلاة و السلام علی رسول الله ، وبعد: بێ گومان ئه‌وه‌ی بڕوانێته نكۆڵیكاران و نه‌یارانی سونه‌ت ، كه به بانگه‌شه‌ی خۆیان ناوی خۆیان ناوه ( قورئانی ) به‌ڵام ئه‌وه په‌رده‌یه‌كه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕق و كینه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر سونه‌ت و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر هه‌یانه..! لێره‌وه نمونه‌یه‌كی ساده و ئاسان ده‌خه‌ینه به‌ر چاوی هه‌موو خوێنه‌رێكی ژیر.. به‌ڕێزان خوای گه‌وره شه‌یطانی نه‌فره‌تی به دوژمنی مرۆڤ و موسڵمانان داناوه ، به به‌ڵگه‌ی {وَقُلْ لِعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْزَغُ بَيْنَهُمْ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوًّا مُبِينًا} [الإسرا‌ء: 53] واته: بڵێ به به‌نده‌كانم كه به باشترین قسه‌بكه‌ن (به‌پێی شه‌رعی خودا و پێغه‌مبه‌ر ) ، ئه‌گه‌رنا شه‌یتان ناكۆكی ده‌خاته نێویانه‌وه ، هه‌میشه شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای مرۆڤ بووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی شه‌یتان دوژمنی مرۆڤه ، خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردوین كه به دوژمنی بزانین ، به پێی به‌ڵگه‌ی { إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ } [فاطر: 6] ، بێ گومان شه‌یطان دوژمنی ئێوه‌یه ، ده‌ی ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی بزانن ، چونكه شه‌یتان حیزب و پێڕه‌كه‌ی بانگه‌واز ده‌كات تا ببن به خه‌ڵكیانی دۆزه‌خ. {قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} [الأعراف: 16، 17] كورته‌ی واتا: له هه‌موو رێگه‌یه‌كه‌وه بۆیان له پڵاسدام له خوار و سه‌ره‌وه و لاته‌نیشته‌كانه‌وه..! هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌یطانه نه‌فره‌تیه به‌ڵێنی دوژمنایه‌تی داوه له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه ، به به‌ڵگه‌ی {وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا } [النساء: 119] بڕیار بێت كه گومڕایان ده‌که‌م و به ئاوات و خه‌یاڵی پووچه‌وه سه‌رگه‌رمیان ده‌که‌م و خۆم فرمانیان پێده‌ده‌م و هانیان ده‌ده‌م و ئه‌وجا ئه‌وانیش بێگومان گوێی ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌بڕن، هه‌روه‌ها فرمانیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وانیش دروست کراوانی خوا ده‌ستکاری بکه‌ن و بیگۆڕن ، جا ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی، ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه. له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا پیلانی شه‌یطان ڕوونه كه (وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ ) ئه‌م شه‌یطانه به‌ڵێنێكی سه‌یری داوه ، كه بۆ هه‌موو موسڵمانێكی ژیری ئیمان دۆست ئاسان ده‌توانێ ڕێگه‌ی شه‌یطانی بۆ ئاشكرا ببێت ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه به‌ڵێنی داوه هانی مرۆڤ بدات بۆ ئه‌وه‌ی خیلقه‌تی خۆی بگۆڕێ ، ( خیلقه‌ت؟! ) به‌ڵێ، خیلقه‌ت ، ئه‌و جه‌سته و په‌یكه‌ره‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیوین و پێی داوین ، بۆ نمونه پیاو ڕێشی هه‌یه ، برۆی ئافره‌ت و جه‌سته‌ش و ڕه‌گه‌ز و شتی تریش..! شه‌یطان هانی مرۆڤ ده‌دات ئه‌م هه‌یكه‌ل و جه‌سته‌یه‌ی هه‌یه بیگۆڕێت و ده‌ست كاری بكات..! ئێستا له وڵاتاندا باوی ڕه‌گه‌ز گۆڕین هه‌یه ، له فیقهی نه‌یارانی سوننه‌تدا تا ئێستا نه‌مان بیستووه بڵێن حه‌رامه..! به‌ڵكۆ شتی زۆری حه‌رامیش حه‌ڵاڵه لایان..! بۆ نمونه پیاوی سه‌لامه‌تی ته‌ندروست ڕێشی هه‌یه ، شه‌یتان ده‌یه‌وێ نه‌یبێت و ده‌ستكاری بكات و خلقه‌تی خودایی بگۆڕێ و سروشتی نه‌ژی..! خودا برۆی پێداوین . كه‌چی شه‌یطان نه‌فره‌تی هانی مرۆڤ ه‌دات لای ببات ، بتاشێ ، حه‌فه‌ی بكات..! پیاو ده‌چێت خۆی به ئافره‌ت ده‌چوێنێ ، ئافره‌ت خۆی به پیاو ده‌چوێنێ..! زۆر شتی تر..! كه له سروشتی دروستكراوه‌كه‌ی خودا لایده‌دات و تێكی ده‌دات..! نه‌یارانی سونه‌ت ، باسی ئه‌م بابه‌ته ناكه‌ن ، چونكه زۆربه‌یان خیلقه‌تی خوداییان گۆڕیوه و پیاوانیان ڕیشیان له‌بن دێنن چونكه شه‌یطان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه مرۆڤ خیلقه‌تی خۆی بگۆڕێ..! ئێستا بچوكترین پرسیار بكه‌ین ، بڵێین بۆ ڕیشتان لابردووه؟! ده‌ڵێن ئه‌مه له حه‌دیث دا هاتووه ، ئێمه حه‌دیث و سوننه‌ت وه‌رناگرین ، چونكه له قورئاندا نه‌هاتووه..! به‌ڵام له قورئاندا نه‌هی كراوه له‌وه‌ی گوێ له شه‌یطان بگرین ، وه شه‌یطانیش ده‌یه‌وێ جه‌سته‌ی سروشتنی مرۆڤه‌كان تێكبدات و بیگۆڕن..! هه‌روه‌ها حه‌رامكراوه‌كان كه هۆكاری فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵگا و ژیانی مرۆڤان و هاوسه‌رێتی و نه‌سل و ته‌ندروستین وه‌كو ( مه‌شروب و عه‌ره‌ق و زینا و له‌شفرۆشی ... هتد ) شه‌یطان ده‌یه‌وێ به‌هۆی ئه‌مانه‌وه به‌ڵای دابڕان و ترازان و تێكچوونی شیرازه ڕوو بدات به به‌ڵگه‌ی {إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ (91)} [المائدة: 91] كه‌چی زۆرێك له ناودارانی ئه‌م ڕه‌وتی به‌ناو قورئانیه ، ئه‌م شتانه‌یان پێ حه‌رام نیه..! كه‌واته فه‌رمانی شه‌یطان جێ به جێ ده‌كه‌ن. كه‌واته ئێستا ئه‌وانه‌ی ( نكۆڵی سوننه‌ت ) ده‌كه‌ن ( قورئانیش پێشێل ده‌كه‌ن ) به‌م پێیه‌ش ده‌بێ خه‌ڵكی هۆشیار بێت بزانێ ئه‌وه‌ی دژی سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست بوه‌ستێته‌وه ، بێ گومان دژی قورئانی پیرۆزیش وه‌ستاوه‌ته‌وه. نوسینی: بلال جلال حداد 8 – 2 - 2017